شاندێكی پەرلەمانی كوردستان دەچێتە عەفرین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رای‌گەیاند: شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی عەفرینی سووریا دەكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "ئه‌مڕۆ‌ شەممە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان كە لە سەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكان پێكهاتوون سەردانی عەفرینی سووریا دەكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئامانجی سەردانەكەمان بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوونە لە دۆخی هاووڵاتییانی ئەو كانتۆنە، تا بزانرێت بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە چەند زیان لە هاووڵاتییان كەوتوە".

لە 20ی مانگی دیسێمبێری ئەمساڵەوە هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین دەستی‌پێكردوووە و توركیا لە ئاسمانەوە بە فڕۆكە بۆردومانی ناوچە جیاوازەكان دەكات و سەدان كەسی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

دلێر ماوەتی وتیشی: "لە سەردانەكەدا بۆ عەفرین ڕاپۆرت لە بارەی رووخانی نەخۆشخانە و خوێندگاكان و شەهیدبوونی ژن و منداڵەكانی عەفرین ئامادە دەكەین بەتایبەت كە وڵاتی توركیا خۆی بێبەری دەكات لەوەی كە ئەو شوێنانە بۆردومان بكات كە هاووڵاتیی مەدەنی تێدا بن".

توركیا دەیەوێت عەفرین لە ژێر دەستی هێزە كوردییەكان بهێنێتە دەرەوە و داگیری بكات بە تۆمەتی ئەوه‌ی هێزەكانی وەكوو یەپەگە و یەپەژە وەكوو باڵێكی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كار دەكەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11433

Your Comment

You are replying to: .
captcha