بەپێی هەواڵی کوردپرێس نەسرین عەبدوڵڵا فەرماندەی گشتیی هێزی ژنانی کوردی سووریا لە دیمانەیێکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی "تی تی"ی سوێددا داوای لە بەرپرسانی وڵاتی سوید کردوە ئەو دیلانەی لە دەست کوردەکاندان و هاووڵاتیی سویدن وەربگرنەوە و لە نێو خۆی سوید دادگەیان بۆ بەڕێوە بەرن چوونکە بە گوێرەی دەستوور و یاسای ناوچە کوردنشینەکان ناکرێت لە سێدارەیان بدەن و ئێستا گیریان بە دەست ئەو دیلانەە خورادوە و نازانن چییان لێ بکەن.
ناوبراو سەردانی سویدی کردوووە و هەمان داواشی لە چەندین وڵاتی جیهان بوووە و گوتوویەتی: ئێستا 300 ئەندامی بیانیی داعش لە 40 وڵاتی جیهانەوە دیلی هێزی پاراستنی ژنانن و ئەگەر ئەو 40 وڵاتە هاووڵاتییەکانیان لە ئێمە وەرنەگرنەوە ئەوا گیر ئەخۆین بە دەست ئەو دیلانەوە و نازانین چییان لێ بکەین.
هاوکات مۆرگان جانسن وەزیری دادی سوید بە "تی تی"ی وتوە سوید پێی خۆشە ئەگەر ئەو دیلانەی هاووڵاتیی سویدن تاوانیان کردوە لە هەمان شوێنی ئەنجام دانی تاوانەکەدا دادگایی بکرێن.
بەگوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی لۆکاڵی ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو 10 ئەندامی داعش کە هاووڵاتیی سویدی بوون گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە.
Your Comment