بەرەو عەفرین جووڵە بکەن چیتر پاڵپشتیتان ناکەین

بەشی جیهان- وتەبێژی پێنتاگۆن هۆشدای دایەوە هەر گرووپێکی پاڵپشتیکراوی ئەمریکا بەرەو عفرین بڕوات پشتیوانیی ئێمە لە دەست دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئێریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە جووڵەی کوردەکانی ڕەقە بەرەو عفرین بۆ بەرگری کردن بەرانبەر بە هێرشەکەی تورکیا وتی: هەر گرووپێکی پاڵپشتیکراوی ئەمریکا بەرەو عفرین بڕوات پشتیوانیی ئێمە لە دەست دەدات.

ناوبراو سەبارەت بە ئەو چەکە ئەمریکییانەی کورد لە شەڕی عفریندا دژ بە تورکیا بە کاری دەهێنێت بە ئەلمانیتۆری وت: هەرکات پێویست بکات ڕاوێژکارە سەربازییەکانمان چاودێریی ئەو چەکانە ئەکەن کە داویانەتە دەست ئەندامانی کوردی سوپای دیموکراتیی سووریا.

پاهۆن جەختی کردەوە ئەگەر بسەلمێت کە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ مەبەستێکی دیکە بەکار دەهێنرێت ئەوا یارمەتی و پاڵپشتیمان ڕادەگرین.

News Code 11430

Your Comment

You are replying to: .
captcha