بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئێریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە جووڵەی کوردەکانی ڕەقە بەرەو عفرین بۆ بەرگری کردن بەرانبەر بە هێرشەکەی تورکیا وتی: هەر گرووپێکی پاڵپشتیکراوی ئەمریکا بەرەو عفرین بڕوات پشتیوانیی ئێمە لە دەست دەدات.
ناوبراو سەبارەت بە ئەو چەکە ئەمریکییانەی کورد لە شەڕی عفریندا دژ بە تورکیا بە کاری دەهێنێت بە ئەلمانیتۆری وت: هەرکات پێویست بکات ڕاوێژکارە سەربازییەکانمان چاودێریی ئەو چەکانە ئەکەن کە داویانەتە دەست ئەندامانی کوردی سوپای دیموکراتیی سووریا.
پاهۆن جەختی کردەوە ئەگەر بسەلمێت کە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ مەبەستێکی دیکە بەکار دەهێنرێت ئەوا یارمەتی و پاڵپشتیمان ڕادەگرین.
Your Comment