ئیدارەی عەفرین دوایین ئاماری قوربانییانی مەدەنی ڕاگەیاند

به‌شی سووریا- هێڤی مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی عه‌فرین و کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانییان ساز کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێڤی مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی عه‌فرین و کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانییان ساز کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی دیموکراتی هەرێمی عەفرین ئامارێکی نوێی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە بڵاو کردەوە و ڕای‌گەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا و لە ئاکامی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی، دەیان کەسی مەدەنی کوژراون و سەتان کەسی دیکەش بریندار بوون".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ماوەی 21 ڕۆژی ڕابردوودا "160 مەدەنی کوژراون، لە نێویاندا 26 منداڵ و 17 ژن هەن. هەروەها 395 کەسی دیکەش بریندار بوون". هەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتوووە: "21 ڕۆژە عەفرینی سووری ڕووبەڕووی هێرشی دوژمنکارانەی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆتەوە لە داعش، بەرەی نوسرە و گرووپە سەلەفییەکانی دیکە".

بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی دیموکراتی هەرێمی عەفرین کە ڕۆژی هەینی 9ی فێبریڤێریی 2018 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ئامارەکەی بڵاو کردەوە، ڕاشی‌گەیاند: "ئامانج لە هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی، داگیرکردنی ناوچەکە و لە نێوبردنی بەشێک لە گەلی سووریا و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیە".

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە: "تورکیا هەموو جۆرە چەکێکی قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی لە بۆردومان کردن و تۆپباران کردنی ناوچەکەدا بەکار دێنێت، ئەمەش بۆتە هۆی وێران کردنی ژمارەیێکی زۆر لە گوندەکانی ناوچەکە، ئەوە جگە لە بۆردومان کردنی ژمارەیێک لە گەڕەکەکانی نێو شاری عەفرین".

بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێی دیموکراتی هەرێمی عەفرین ڕاشی‌گەیاند: تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە هێرشەکانیاندا ژێرخانی ئابووری لە وێستگەی دابین کردنی ئاو، قوتابخانە، مزگەوت، بەنداو، رێگەوبان، ئەمباری خۆراک و نێوەندە تەندرووستییەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانیان کردۆتە ئامانج.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە ئاوارە بوونی "زیاتر لە 60 هەزار کەس" کراوە. جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "ئاوارەبوونی ئەو هەموو خەڵکە قەیرانی مرۆییی گەورەی لێکەوتۆتەوە".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11427

Your Comment

You are replying to: .
captcha