بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: "لە ئەگەری رێککەوتندا بەشە بوودجەی مانگانە وەها دەبێت، خەرجی گشتی هەیە، جا خەرجی سیادی لێدەبڕن، ئەوەی دەمێنێتەوە خەرجی فیعلییە و 12.67% دەنێردرێتە هەرێمی کوردستان، جا هەرچەند خەرجی سیادی کەم بێت و خەرجی گشتی زیاد بێت، بەشە بودجەی ئێمە زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەش داوە،"ئێمە بودجەمان زیاد نەکردووە، بەڵکوو کەممان کردووەتەوە، پێشتر 164 تریلیۆن بوو ئێستا 129 تریلیۆنە، بەشی حاکیمە کە سووتەمەنی، بەشەخۆراک و دەرمان لەخۆدەگرێت ئەوە جێگیرە و بۆ هەرێمی کوردستان دێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەڕای من لەگەڵ هاتنی پارە و داهاتی نێوخۆیی مووچە بێ لێبڕین دەدرێت و بەشێکیش بۆ وەبەرهێنان دەمێنێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment