بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرۆک وەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
هەروەها هەردوو لا باسیان لە دابین کردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌خه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر فڕۆكەخاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه کردوووە.
نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سیلیمان ، باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق، لە هەولێر کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوێ كراوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، تیشكیان خستوەتە سەر كارى لیژنه تایبه‌ته‌كان به دابین كردنى مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هەروەها هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌خه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر فڕۆكەخهكانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، هه‌ردوولاش هیوایان خواستووە گفتوگۆكان ئه‌نجامى ئه‌رێنییان لێ بكه‌وێته‌وه و رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خۆش بكرێت.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام درا نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سیلیمان باسیان له به‌شداریى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كرد كه بڕیاره له داهاتوویێكى نزیكدا له كوەیت ببه‌سترێت، به‌و هیوایه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و ده‌رفه‌ته سوودمه‌ند بێت و بتوانێت پشكى خۆى له‌و هاوكارى و پڕۆژانه به‌ده‌ست بهێنێت كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى عێراق دواى كۆتایی هاتنى شه‌ڕى دژى تیرۆر، ئه‌نجام بدرێن.
بەپێی راگەیێندراوەکە ، تاوتوێ كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و قۆناخى دواى كۆتایی هاتنى داعش له عێراق و سووریا به‌گشتى، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment