پشتگیریی باڵوێزی بەریتانیا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی بە سەر هەرێمدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق جەختی کردە سەر هەوڵی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی بە سەر هەرێمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆن ویڵكس باڵوێزی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری کەربەلا رایگەیاند دەست بەكار دەبن بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و لێكتر نزیك کردنەوەی هەولێر و بەغدا بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكانی نێوانیان.

ویلكس لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عەقیل ترێحی پارێزگاری كەربەلا، ئاماژەی بەوەدا وڵاتەكەی پشتیوانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەبێت و هاندەرێكی گەورەی بەهێزكردنی دیموكراسی لە ناوچەكە دەبن.

لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیشەوە، باڵوێزی بەریتانیا دووپاتی كردەوە ئەوان لەلایەن خۆیانەوە دەست بەكار دەبن بۆ چارەسەریی كێشەكانی نێوان هەردوولا، بە مەبەستی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و راست كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11407

Your Comment

You are replying to: .
captcha