خەڵک باس لە بوونی گەندەڵی و دووچاوەکی دەکەن/ بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە دەبێت دژی گەندڵی بوەستنەوە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایانگەیاند: خەڵک باس لە بوونی گەندەڵی و دووچاوەکی دەکەن، خەڵک تەحەمولی کێشەکان دەکان بەڵام گلەییان لە گەندەڵی و دووچاوەکی هەیە و تەحەمولی ناکەن، بۆیە بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە دەبێت دژی گەندڵی بوەستنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ ۱۹ی ڕێبه‌ندان، له‌ ساڵڕۆژی به‌ڵێنی مێژوویی فه‌رمانبه‌رانی هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئێران له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی، ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌کان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و هێزه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر دیداریان کرد.

ڕێبەری لەو دیدارەدا ئاماژەی دا بەوەی کە بۆنە گرینگەکانی شۆڕشی ئیسلامی مایەی پتەوبوون و بەهێزیی نیزامە، جەختیان کرد: ئیمساڵ پشتیوان بە خودا، ۲۲ی ڕێبەندان لەو ۲۲ی ڕێبەندانە سەرەنجڕاکێشانە دەبێت.

وتیشیان: شۆڕشییەکانی ئێستا، خۆڕاگرتر، هۆشیارتر و ئاگادارتر لە شۆڕشییەکانی ڕۆژانی سەرەتایی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن و هەر بۆیە شۆڕش بەرەوپێشەوە چووە.

ڕێبەری وتیان: ناوەندی سەرەکیی بەرەنگاریی دوژمنان لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ڕێگرییە لە سەرهەڵدانی بەرهەمی نوێ و بەردەوامیی و خۆڕاگریی شۆڕش و ڕایانگەیاند: مەبەست لە دوژمنان هەر ئەو کەسانەن کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، حکوومەتی دەستوپەیوەند و سەر بە ئەوان لە ناوچەکە هەستی بە ڕووخان کرد کە لە سەرووشیانەوە ئەمریکایە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شێوازی جۆراوجۆر و بەرفراوانی دوژمنان بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ شۆڕش وتیان: ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە بلیمەتە ساختەییەکان، ڕۆژنامەوانانی پێنووس فرۆش، و تیئۆریسەنە ساختەکارەکان و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیانەوێت کاریگەریی بخەنە سەر خەڵک بەڵام لە ناکاودا لە هەندێ بۆنەی وەک ۲۲ی ڕێبەندان، ۹ی بەفرانبار خەڵک دەڕژێنە سەر شەقامەکان و بە دروشم دانەکانیان هەموو پیلانی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە.

زیادیشیان کرد: ئەمساڵ بە هۆی قسەی پڕوپووچی هەندێ لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا و کەسانی تریش، خەڵک هەست دەکەن دوژمن بۆسەی داخستووە و دەیەوێت دوژمنی بکات و هەر بۆیە، پشتیوان بە خوا، بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بەشکۆ دەبێت و هەموان دێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا جەختیان کرد کە دەبێ بەرپرسانی باڵای وڵات هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاریی گەندەڵی لە وڵات چر بکەنەوە و ڕایانگەیاند کە قسەی خەڵک ناڕەزایەتی لە گەندەڵی و هەڵاواردەییە. خەڵک لە بەرانبەر زۆربەی کێشەکاندا خۆڕاگرن بەڵام سکاڵایان لە گەندەڵی هەیە.

ڕێبەری بە ئاماژە بەهەندێ پرسی ڕۆژەڤی ئێستای ناوچەکە وتیان: ستەمی 70 ساڵە لە گەلی فەلەستین و هەروەها پشتیوانی لە کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن و ستەم کردن لەوان نمانەی ئاشکرای ستەمی ئەمریکاییەکانە.

وتیشیان:ئەمریکا بەو پەڕی بێ شەرمیەوە بە نیشاندانی چەند پارچە ئاسن پاگەندەی بێ بەڵگە دەکات کە گوایە ئێمە مووشکمان بۆ یەمەن ناردووە. لە حاڵێکدا کە خەڵکی یەمەن گەمارۆ دراون و چون دەکرێت بە گەمارۆدراوی مووشەکیان بۆ بنێرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11406

Your Comment

You are replying to: .
captcha