بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی حوڕیەت لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە داخستنی ئاسمانی عەفرین بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیا دا و وتی: ڕووسیا بۆ بەرەنگار بوونەوە هەمبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی خەریکی دروست کردنی سیستەمێکی بەرگریی ئەلەکترۆنییە و پاش کۆتای هاتنی پڕۆسەکە دووبارە ئاسمانی عەفرین لە سەر فڕۆکەکانی تورکیا دەکاتەوە.
پێش ئەمەش وتەبێژی حکوومەتی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەموو ئەو ئیدیعایانەی کە باسی ناوچەی دژە فڕینیان لە عەفرین دەکرد ڕەت کردەوە و وتی ئاسمانی عەفرین بە ڕووی فڕۆکەکانی ئێمەدا کراوەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment