به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یێکی دیکه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته سه‌ردانی شاری مه‌نبه‌جی سووریای کرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج دیداری کرد.
عه‌مید ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌داعش وێڕای ئاماژه به سه‌فه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ پۆڵ فانک بۆ مه‌نبه‌ج گوتی: ئه‌رکی شکستدان و ڕاوه‌دوونانی داعش هێشتا ماوه. ئێمه بۆ ئه‌م کاره لێره ماوینه‌ته‌وه هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه پشتیوانییه‌کانمان بۆ هێزه خۆجێیییه‌کانی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment