به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له هێزی هاوپه‌یمانانی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا، هێزه‌کانی سه‌ر به سوپای سووریا هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازیی سوپای دیموکراتیکی سووریا له ده‌وروبه‌ری دۆڵی فورات و ئه‌و بنکه‌یان بوردومان کرد که ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه کاردانه‌وه‌ی توندی هێزی هاوپه‌یمانانی دژه‌داعشی لێکه‌وته‌وه.
به دوای هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌ی سوپای دیموکراتیکی سووریا له 8 کیلۆمه‌تریی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات هێزه‌کانی سه‌ر به سوپای سووریا پێکدادانێکی قورسیان له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان و سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌ست پێ‌کرد که له‌و پێکدادانه‌دا هێزی هاوپه‌یمانانی دژه‌داعش کاردانه‌وه‌یێکی توندی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه نیشان دا.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆیتێرزدا ئیدعای کردوووه: له‌و پێکدادانه‌دا زیاتر له 100 هێزی سه‌ر به سوپای سووریا کوژراون.
تاکوو ئێستا ده‌وڵه‌تی سووریا له‌و باره‌وه ڕاوبۆچوونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment