به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن، وته‌بێژی باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا له لێدوانێکدا به وڵامدانه‌وه به داوای که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، سه‌رکرده‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رکۆماری سووریا ڕایگهیاندوووه: ئه‌وه‌ی که قڵیچدار ئۆغڵۆ YPG و PYD به گرووپی تیرۆریستی ده‌زانێت زۆر خۆشه. به‌ڵام هێشتاش له ناو پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیادا که‌سانێک هه‌ن که ناتوانن YPG و PYD به گرووپی تیرۆریستی بزانن. ده‌بینین که له ناوخۆی حیزبه‌که‌وه ده‌نگی پاڵپشتی له PYD ده‌بیسرێت. هیچ په‌یوه‌ندییێکی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه نه‌گرتوووه. تا ئه‌م کاته به‌نیاز نه‌بووین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریاوه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ بگرین. ئێمه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییی خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین و کرده‌وه ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی دایه پاڵپشتییه‌کانی ئه‌مریکا له هێزه‌کانی یه‌په‌گه و وتی: له سووریا ڕووداوی سه‌یروسه‌مه‌ر ڕوو ده‌دات، بۆ نموونه پاڵپشتییه‌کانی ئه‌مریکا له یه‌په‌گه، هه‌مووان چیتر ده‌زانن که مه‌به‌ستی ئه‌مریکا له پاڵپشتیی سه‌ربازی له یه‌په‌گه شه‌ڕ دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کان نه‌بوووه و ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات گرووپێکی چه‌کدار بۆ ئامانجه درێژخایه‌کانی خۆی دابمه‌زرێنێت، ئێمه هیوادارین ئه‌مریکا هه‌رچی زووتر کۆتایی بێنێت به پاڵشپتییهکانی خۆی له یه‌په‌گه و په‌یه‌ده.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی مللییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment