به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه نۆسه‌یف له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به بوونی 4 هه‌زار زیندانیی داعش له زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌نگاوی به‌غدا و وه‌زاره‌تی دادی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییانه بۆ زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و زیندانییانه جه‌خت ده‌کاته‌وه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕاده‌ست کردنی ئه‌و زیندانییانه به به‌غدا خۆ ببوێرێت، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌توانێت له ڕێگای دادگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌وان بۆ زیندانه‌کانی خۆی بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment