كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم و عێراق ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سه‌باره‌ت به ‌تۆماری‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێم په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له ‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، به‌ هیچ شێوه‌یێك كار به‌و تۆماره‌ ناكه‌ن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌كات و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش له ‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌ كار به‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم ناكه‌ین و پێویستمان پێی نییه‌، چوونكه‌ لیستی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ین".

ناوبراو وتیشی‌:"لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (بازرگانی، ته‌ندروستی و كۆچ و كۆچبه‌ران)ی عێراق، تۆماری ده‌نگده‌رانمان پاك كردۆته‌وه‌ له‌ناوی مردوووان و دووباره‌، ئێستاش تۆمارێكی پاك و بێگه‌ردمان هه‌یه‌".

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ سه‌رجه‌م عیراقی‌ به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ ئاشكرا كرد و وتی‌:"سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانیان 24 ملیۆن ده‌نگده‌ره‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11386

Your Comment

You are replying to: .
captcha