بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕزگار حاجی حه‌مه جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بهSNNی ڕاگه‌یاند، "ئێمه كار به‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێم ناكه‌ین و پێویستمان پێی نییه، چوونكه لیستی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه كه ماوه‌ی دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كه‌ین".
ناوبراو وتیشی:"لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی (بازرگانی، ته‌ندروستی و كۆچ و كۆچبه‌ران)ی عێراق، تۆماری ده‌نگده‌رانمان پاك كردۆته‌وه له‌ناوی مردوووان و دووباره، ئێستاش تۆمارێكی پاك و بێگه‌ردمان هه‌یه".
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی سه‌رجه‌م عیراقی به‌هه‌رێمیشه‌وه ئاشكرا كرد و وتی:"سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیان 24 ملیۆن ده‌نگده‌ره".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment