بەرپرسانی بەحرەین واز لە چەواشەکاریی خەیاڵی بهێنن

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا کاردانەوەی پیشان دا بەرانبەر بە ئیدعاکەی بەحرەین سەبارەت بە دۆزینەوەی گرووپێکی تیرۆریستی کە پێوەندییان بە تەقاندنەوەی هێڵی بۆریی نەوتەوە هەیە و وتی: بەرپرسانی بەحرەین واز لە چەواشەکاریی خەیاڵی بهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیشکی خستە سەر ئەو هەواڵەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لەبارەی کەشف کردنی گروپێکی تیرۆریستیی هاوپەیوەند بە تەقینەوەی هێڵی بۆریی نەوتەوە دەری­کردبوو و بەتوندی ئەو ئیدعایەی ڕەت کردەوە.

قاسمی زیادی کرد: باشتر وایە بەرپرسانی بەحرەین لە جێگەی ئەو تۆمەتە ناڕەوایانە و لە جێگەی ئەو سناریۆ کۆن و فەشەلانە بەرانبەر بە داوای مەشرووعی هاووڵاتییان دیالۆگی جدی لەگەڵ گەلی خۆی دەست پێبکات و قەیرانی ئەو وڵاتە کۆتایی پێبهێنێت و شوێن چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردن و تەشەنە­پێدانی قەیرانی نێو وڵاتەکەی نەکەوێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11381

Your Comment

You are replying to: .
captcha