کوردپرێس:
فازڵ میرانی ئەمڕۆ لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی 26ی ئایاری 2021، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی 14ی ده‌به‌ستێت.
پێشتر بڕیار بوو پارتی كۆنگره‌ی 14ە می له 2014 ببه‌سترێت، به‌ڵام به هۆی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش، به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی پارتی دواخرا.
هاوكات بڕیاربوو كۆتایی ساڵی رابردوو بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن پارتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام بەوتەی خۆیان بەهۆی كۆرۆنا دوایان خست.
كۆنگره‌ی 13ی پارتی له نێوان (11 تا18ی شوباتی 2010) له شاری هه‌ولێر به‌سترا.
Your Comment