بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی بە پشتیوانیی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە بەرزاییەکانی خورماتوو دەست پێکردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای 8 کاژێر راگەیێندراوێکدا ئاماری ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری قەزای خورماتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 50 پێگەی داعش لەنێو براون و 6 ئۆتۆمبێلیشیان کراونەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون و پێگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومان کردووە.
كاژێر 06:00 ی بەرەبەریانی رۆژی چوارشەمە 7-2-2018، حەشدی شەعبی، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ زنجیرە چیاكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەست پێكرد. هێزێكی پۆلیس و ئاسایشی گەرمیان لەگەڵ لیوای 136ی پێشمەرگەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون، بەڵام تەنیا پاراستنی 20 گوندیان لەئەستۆ گرتبوو و شەڕیان نەکرد.
هاوکات لیوا مەردان چاوشین، بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "دیارە سوپای عێراق لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە رێگەی فەرماندەیی هێزەکانی 70 بەمەبەستی هاوئاهەنگی کردن 3 ئەفسەری سوپای عێراقیان بۆ دیاری کردنی هێڵی بەرگری هێزی پێشمەرگە رەوانە کردووە.
مەردان چاوشین گوتی: "سوپای عێراق لە کاژێر 7:30 خولەکی بەیانییەوە لە چوار قۆڵەوە پەلاماری ناوچەکانی غەرە، پەلکانە، شۆراو، قوڕی چایی، کانی شیرنەکە و کاکەخانی داوە، پێشڕەویان کردووە.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment