بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارگۆت والشترۆم وەزیری دەرەوەی سووئد کە بڕیار بوو سەردانی تورکیا بکات بە بۆنەی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین سەردانەکەی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
ڕادیۆی سووئد دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەفەرە بە بۆنەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بووە و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش باسی لە سەر کراوە.
لە کاتی دەستپێکی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین کوردەکان بەردەوام ڕەخنەیان لە بێدەنگیی وڵاتە ئەرووپییەکانیان هەمبەر ئەو هێرشە گرتووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment