بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هشام الهبیشان نووسەری ئەو وتارە دەنووسێت: تورکیا هەڵکوتانی بۆ سەر خاکی سووریا وەکوو دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ سەر PYD ناو لێدەبات.
تورکیا بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە کە نێوی چڵی زەیتوونیە، دوو هێندەی ئەو هێزانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا دژی گرووپە تیرۆریستییەکان بەکاری هێنا، هێزی بە کار هێناوە.
تورکەکان دەڵێن ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تەنها بە سنوورەکانی عەفرین یا منبجەوە سنووردار ناکرێت، بەڵکوو بۆ گەیشتن بە شاری تەل رەفعەت و ڕۆژئاوای ئیدلیب و شاری تەل ئەبیەز لە باکووری شاری ڕەقەی سووریا هەوڵ دەدەن.
ئەوەی کە ئێستا ئاشکرایە، بوونی تورکیا لە باکووری سووریایە و تورکیا دەیهەوێت بە زۆرەملێ لە نێو خاکی سووریا پێشڕەوەی بکات، بۆیەش سووریا و هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا کە بە بیانوو شەڕ لەگەڵ کورد و گرووپی داعش دەستی پێکردووە هەوڵی خێرا بدەن.
ئەو ڕاستیەش نابێت بشاردرێتەوە کە ئێستا دستدرێژیێکی ئاشکرا لە لایەن تورکیاوە کراوەتە سەر خاکی سووریا و جووڵەی سەربازیی تورکیا پیشان دەدات کە ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات دەست بەسەر بەشێکی خاکی سووریادا بگرێت و سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە پێشێل بکات.
ڕەژیمی تورکیا لە سەرەتای هێرش کردنی بۆ سەر خاکی سووریا ویستی خۆی بۆ داڕمانی باکووری ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد، بۆ لە ناوچوونی نیزامی سیاسیی سووریا هەوڵ دەدات.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە تورکیا بۆ شەڕ کردن لەگە PYD و PKK یا گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی نەکردووەتە سەر خاکی سووریا، بەڵکوو پاش دەستێوەردانی ڕووسیا و ئازاد کردنی حەلەب گەیشتۆتەسە ئەو باوەڕەی کە مانۆڕ دانی لە سووریا لاواز بووە، بۆیە دەستی داوەتە ئەو هێرشە بۆە سەر باکووری سووریا.
ڕاستییێکی دیکە ئەوەیە کە ئەگەر ژمارەیێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوای و هەندێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێشوازییان لەو هێرشەی تورکیا نەکردبا، هێزەکانی تورکیا قەد نەیاندەتوانی داخڵی خاکی سووریا ببنەوە.
بێ گومان هەڵکوتانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا و داگیر کردنی بەشێک لەو وڵاتە مەترسییێکی گەورە دەخاتە سەر داهاتووی سیاسی و ئەمنی و جوگرافیایی سووریا، هەروەها لە داهاتوودا شایەت حاڵی ڕووداوی سیاسی و سەربازی زیاتر لە سووریا دەبین کە ئەوەش پاشهاتی ئەو هێرشەی تورکیایە.
ئێستا وڵاتی سووریا و جوگرافیای سیاسیی ئەو وڵاتە لە نێوان ململانێی نێونەتەوەی و ناوچەییدایە کە ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخشەیێکی نوێی سیاسی و جوگرافیایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بە تەئکید دەتوانین بڵێین هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا پێوەندیی بە پڕۆژەی کۆنی تورکیا لە باکووری سووریاوە هەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment