هێزی سووریای دیموکراتیک له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه‌

به‌شی جیهان- هه‌ندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی ده‌ڵێن: سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان به‌ره‌و عه‌فرین چۆڵ کردوووه‌ و ئه‌م ڕه‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، واڵستریت ژۆرناڵ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی نیگه‌رانن له‌ به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕی عه‌فرین و پاشهاته‌ خراپه‌کانی که‌ یه‌کێکیان ڕه‌نگه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بێت ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌ندامه‌کانی ڕوویان له‌ عه‌فرین کردوووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرشه‌که‌ی تورکیا. ئه‌وان ده‌ڵێن ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک که‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ پاشماوه‌کانی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌ڕ بکه‌ن سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان چۆڵ کردوووه‌ و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرشه‌که‌ی تورکیا ڕوویان له‌ باکووری سووریا کردوووه‌.

له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ئاشووریان که‌ له‌ چه‌ند شاری سووریادا به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی توویته‌ری خۆیدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: ده‌یهه‌وێت هێزه‌کانی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین بکات.

کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازیی کورد و ئاشووری که‌ به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیکن و هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌ژمار ده‌کرێن ئه‌وه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ هێزه‌کانیان به‌ره‌و عه‌فرین ده‌چن.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکیش له‌م باره‌وه‌ به‌ واڵستریت ژۆرناڵ وتوویانه‌: سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان به‌ره‌و عه‌فرین چۆڵ کردوووه‌ و ئه‌م ڕه‌وته‌ درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11363

Your Comment

You are replying to: .
captcha