به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆمه‌نیک ماس كونسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 گوتی: ئێوه ده‌زانن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به وردی چاودێری ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و خاڵه. بێجگه له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ پاریس چه‌ندین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیش له نێوان سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بوووه.
ناوبراو ڕوونيشی كرده‌وه: "هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له‌پێناو ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بوووه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌وانه پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و سامانه سروشتییه‌كان".
كونسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: "هه‌موو ئه‌م پرسانه بۆ فه‌ڕه‌نسا گرنگن و هه‌روه‌ها پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له ناو عێراقدا به لاى فه‌ره‌نساوه جێى بايه‌خه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتی پێویسته به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان و ئێمه لێره نین بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاز بكه‌ین، لێره‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌ر دوو لا بكه‌ین چاره‌سه‌رێک بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه و ئێمه‌ش پشتگیریی هه‌موو چاره‌سه‌رێک ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment