بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا تاوتوێی هێرشەکەی تورکیا بۆ عفرین لە چوارچێوەی پێشھاتەکانی سووریادا کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی تورکیا، ئەردۆغان هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون کردوووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هێرشەکەی تورکیا بۆ عفرین لە چوارچێوەی پێشھاتەکانی سووریادا کرا.
هەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆک ئەرکانی سوپا، خوڵوسی ئاکار و وەزیری دەرەوە، مەولوود چاووش ئۆغڵو و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری بەرگری، نورەددین چانیکلی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment