سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ بۆ ئێزدییه‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌یدعه‌مار حه‌کیم جارێکی تر دووپاتی کرده‌وه‌ عه‌شیره‌ی ئێزدییه‌کان له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ تاڵان کران و ده‌بێت بۆیان قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌یدعه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: حه‌کیم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ دیداری ڕێش‌سپی و پیاوماقووڵه‌ ئێزدییه‌کانی شاری شه‌نگال له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی پێڕاگه‌یشتن و سامان پێدانی دۆخه‌که‌ و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ڕه‌وته‌که‌ بۆ ئێزدییه‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ سته‌میان لێکرا و به‌دیل گیران و کوژران.

به‌یاننامه‌که‌ ده‌شڵێت: حه‌کیم سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت که‌ قه‌ره‌بووی ئێزدییه‌کان و هه‌موو ئه‌و قه‌ومانه‌ی له‌ عێراق ده‌ژین بکاته‌وه‌.

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هه‌روه‌هاش له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌ لێقه‌وماوه‌کانی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی جه‌ختی کرده‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ لایه‌نی ئێزدیش له‌ دیداره‌که‌دا ستایشی پێداگرییه‌که‌ی عه‌مار حه‌کیمیان کرد که‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان ئه‌نجامی ده‌دات. ئێزدییه‌کان هه‌روه‌هاش جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌ لێقه‌وماوه‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11354

Your Comment

You are replying to: .
captcha