به‌غدا به‌رپرسیارێتیی  گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان قبووڵ ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرس نییه‌ له‌ ھیچ ڕێککه‌وتنێک که‌ حکوومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان بێ‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق له ‌بواری نه‌وتیدا ئه‌نجامی داوه‌ و ھیچ به‌رپرسیارێتیێکی مادی و یاسایی له ‌ئه‌ستۆ ناگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات حکوومه‌تی عێراق دوا ھه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به ‌ڕێککه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌کان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان ئاشکرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له ‌دوا کۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی و سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێم ته‌ئکید له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی نه‌وت و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ھه‌رێم کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌عد حه‌دیسی ته‌ئکیدی کردۆته‌وه‌: ئه‌و دۆسیانه‌ی تایبه‌تن به ‌ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادییه‌وه‌ ده‌بێت بخرێنه‌ ژێر سیاده‌ی حکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ جگه ‌له‌وه‌ش پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن له‌ژێر کۆنتڕۆڵ و سیاده‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بن به‌ده‌ر له‌وه‌ش عێراق ھیچ به‌رپرسیارێتیێک ناگرێته‌ ئه‌ستۆ.

حه‌دیسی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه‌ لیژنه‌یێکی ھونه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ر به ‌کۆمپانیای سۆمۆ و لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ چه‌ند لیژنه‌یێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ حکوومه‌تی ھه‌رێم پێکھێنراوه‌ بۆ چۆنێتیی کارا کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی پێشتر له ‌نێوان ھه‌ر دوو لا ئه‌نجام دراوه‌ و نه‌توانراوه‌ جێبه‌جێ بکرێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئێستا بارودۆخ گونجاوه‌ بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دۆسێکان و به‌ تایبه‌ت گۆڕانکاریی ھه‌ڵوێستی حکوومه‌تی ھه‌رێم سه‌باره‌ت به ‌ڕێزگرتن له ‌ده‌ستور و بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به ‌ڕیفراندۆم.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11351

Your Comment

You are replying to: .
captcha