باڵوێزی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان داوا ده‌کات ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دیموکراتی، شه‌فاف و به‌رپرسیار بێت

به‌شی ئێران- باڵوێز و جێگری نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕیی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ هۆی بێ هیوایی له‌ دیپلۆماسیی چه‌ند لایه‌نه‌ ده‌زانێت و داوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشێکی دیموکراتی، شه‌فاف و به‌رپرسیار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسحاق ئال حه‌بیب ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕای‌گه‌یاند: دیاری کردنی ته‌وه‌ری سیاسه‌تی کاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باری ئاسایش و ئاشته‌واییه‌وه‌ تووشی کێشه‌ی جیدی بوووه‌، زۆر زه‌رووره‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ ده‌ستکراوه‌یی هه‌ر یه‌که‌ و له‌ ئه‌ندامانی سه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کرد و درێژه‌ی پێدا؛ ئه‌مریکا ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرده‌ ئامێر. ده‌وڵه‌تی ئێستای ئه‌مریکاش هه‌مان ڕه‌فتار و سیاسه‌تی فه‌شه‌ل دووپات ده‌کاته‌وه‌.

باڵوێزی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان زیادی کرد: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا له‌ دوو نموونه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مانگی جانیڤێری به‌ ئاشکرا بینرا: یه‌که‌م به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوو که‌ 5ی جانیڤێری له‌ سه‌ر ته‌وه‌رێک به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌ حه‌وزه‌ی چالاکیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا نه‌بوو، دووهه‌میش نمایش ساخته‌یی له‌ واشنتۆن و پیشاندانی پارچه‌ مووشه‌کێک که‌ سعوودییه‌ دابوویه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و وه‌کوو به‌ڵگه‌ بۆ پێدانی چه‌ک له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن ده‌یاننواد.

ئال حه‌بیب ئاشکراشی کرد: ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ له‌ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش بۆته‌وه‌ بۆ نموونه‌ داگیرکارییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی، تراژدیای مرۆڤایه‌تی پاش سێ ساڵ شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن و...

ناوبراو وتیشی: ئه‌مانه‌ نموونه‌ی شکست هێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی که‌ هۆی هه‌مووی ئه‌م فه‌شه‌لانه‌ سیاسه‌تی گێره‌شێوێنانه‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11347

Your Comment

You are replying to: .
captcha