به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسحاق ئال حه‌بیب ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕایگه‌یاند: دیاری کردنی ته‌وه‌ری سیاسه‌تی کاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باری ئاسایش و ئاشته‌واییه‌وه تووشی کێشه‌ی جیدی بوووه، زۆر زه‌رووره.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ده‌ستکراوه‌یی هه‌ر یه‌که و له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کرد و درێژه‌ی پێدا؛ ئه‌مریکا ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرده ئامێر. ده‌وڵه‌تی ئێستای ئه‌مریکاش هه‌مان ڕه‌فتار و سیاسه‌تی فه‌شه‌ل دووپات ده‌کاته‌وه.
باڵوێزی ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان زیادی کرد: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا له دوو نموونه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مانگی جانیڤێری به ئاشکرا بینرا: یه‌که‌م به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوو که 5ی جانیڤێری له سه‌ر ته‌وه‌رێک به‌ڕێوه چوو که له حه‌وزه‌ی چالاکیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا نه‌بوو، دووهه‌میش نمایش ساخته‌یی له واشنتۆن و پیشاندانی پارچه مووشه‌کێک که سعوودییه دابوویه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و وه‌کوو به‌ڵگه بۆ پێدانی چه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن دهیاننواد.
ئال حه‌بیب ئاشکراشی کرد: ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه له سه‌ر ئاشتی و ئاسایش بۆته‌وه بۆ نموونه داگیرکارییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی، تراژدیای مرۆڤایه‌تی پاش سێ ساڵ شه‌ڕ له یه‌مه‌ن و...
ناوبراو وتیشی: ئه‌مانه نموونه‌ی شکست هێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی که هۆی هه‌مووی ئه‌م فهشهلانه سیاسه‌تی گێره‌شێوێنانه‌ی ئه‌مریکایه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment