کوردپرێس- پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق له کاتی به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێری 2017وه گه‌شتۆته که‌مترین ئاستی خۆی. ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووکی له هه‌رێم سه‌ندۆته‌وه ده‌ستی داوه‌ته سزادانی توندی هه‌رێمیش. ده‌وڵه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌رێم و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانیی داخستوووه. پێوه‌ندیی نێوان دوو پێته‌خته‌که ساڵی 2014وه له سه‌ر نه‌وت و بودجه ئاڵۆزی تێ‌که‌وت به‌ڵام دوایین ڕووداوه‌کان له عێراق ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی گه‌یانده قه‌یرانه‌کانی چڕتر.
بڕیاره مانگی مه‌ی 2018 هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به‌ڕێوه بچێت و ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به باشتری ده‌زانن حه‌یده‌ر عه‌بادی له جێگای نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ببێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیران. ئه‌مریکا هه‌روه‌هاش ئاگای لێیه که بۆ ڕێگری کردن له ڕووخانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێویستی به پاڵپشتیی کورد هه‌یه.
له کاتی داگیرکرانی که‌رکووک و کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراقه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له که‌رکووک له ڕێژه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیله‌وه گه‌شتۆته 150 هه‌زار به‌رمیل. پاش ئه‌و داشکانه‌ش کۆمپانیای زه‌به‌لاحی بریتیش پێترۆلیۆمی به‌ریتانیا ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق واژۆ کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یێنێته 750 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا.
"جبار العیبی" وه‌زیری نه‌وتی عێراق ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه به‌غدا هێڵێکی بۆریی نه‌وت چێ ده‌کات که هه‌رێم ناگرێته‌وه به‌ڵام له‌مپه‌ڕی جیدی هه‌ن که ئه‌نجام‌دانی ئه‌و بابه‌ته دژوار ده‌کاته‌وه. پێش هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ست بکاته چێ کردنی هێڵی بۆریی نوێ ئه‌و بابه‌ته پێویستی به دوو ساڵ و نیو کات هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌رکووک ناوچه‌یێکی جێناکۆکی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه هه‌ر بۆیه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی به‌غدا، هه‌رێمی کوردستان بخاته په‌راوێزه‌وه بابه‌ته‌که‌ی کردۆته ناکۆکییێکی سیاسی که ده‌بێته له‌مپه‌ر بۆ گه‌یشتن به ئیتیفاق له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان. ئه‌وه‌ی که که‌رتی نه‌وت له که‌رکووک ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی جیدی ببێته‌وه نه به قازانجی به‌غدایه نه به قازانجی هه‌رێمه و نه به قازانجی کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم به‌ڵام بژارده‌یێک بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ش کردن سه‌رچاوه سروشتییه‌کان بوونی هه‌یه که بۆ به‌غدا و هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یێکی براوه- براوه بێته ئه‌ژمار و ده‌بێته‌هۆی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریکاش که خوازیاری هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی عه‌بادییه به پشتیوانیی کورد.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی پێویسته پێش هه‌ڵبژاردن بگاته ئه‌نجام هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هه‌ر دوو لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئیمتیاز به یه‌کتری بده‌ن. هه‌رێمی کوردستان پاش ئه‌وه‌ی که‌رکووکی لێ فه‌وتا نیوه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایییه‌که‌ی له‌ده‌ست دا که به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بوو ئه‌وه‌ش مانای وا ده‌بێت که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاره‌ی پێویستی بۆ خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به میلیارد دۆلار به تورکیا کۆمپانیای بیناسازی و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی جیهان قه‌رزداره. ئێستا ده‌ره‌چه بۆ ده‌رباز بوون له‌م بنبه‌سته چییه؟
یه‌ک بژارده‌ی گونجاو لێره‌دا هه‌یه که هه‌ر دوو لایه‌نه‌که له‌و به‌سته‌ڵه‌که ڕزگار ده‌کات: ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وتی خاو له ڕێگای هێڵی بۆریی ئێستای کوردستانه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا له‌لایه‌ن کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نه‌وتی عێراقه‌وه (سۆمۆ). عێراق ده‌توانێت ئه‌و داهاته‌ی له ڕێگای فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک له‌و هێڵه بۆرییه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت بۆ خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌کار بهێنێت. کۆمپانیای نه‌وتی باکووری عێراق که کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک ئیداره ده‌کات ده‌توانێت ده‌ستبه‌جێ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ڕێگای هێڵی بۆریی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان- به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه بۆ ڕێژه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل زیاد بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانن به‌م شێوازه و به شه‌راکه‌ت که‌ڵک له نه‌وتی خورمه‌له وه‌ربگرن: عێراق ده‌توانێت نیوه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و کێڵگه نه‌وتییه که 105 هه‌زار به‌رمیله به‌کار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وتی که‌رکووک بگه‌یێنێته ئاستی 500 هه‌زار به‌رمیل. هه‌رێمی کوردستانیش ده‌توانێت نیوه‌ی دیکه‌ی نه‌وتی ئه‌و کێڵگه نه‌وتییه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پاڵاوگه‌کانی خۆی به‌کار بهێنێت.
کۆمپانیای کار له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی 2008ی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له چالاکییه‌کانی خۆی له خورمه‌له به‌ڵام نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو به یه‌کسانی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ش بکرێت.
هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و بیفرۆشێت و قه‌رز و حه‌قده‌ستی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بداته‌وه و هه‌رێمی کوردستان له قه‌رزی دوو ساڵی ڕابردوو ڕزگار بکات. چ هه‌رێمی کوردستان و چ عێراقیش ئه‌م هێڵه بۆرییه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌کار ده‌هێنن و تێچووی هێڵی بۆری که‌متر ده‌بێت. ئه‌و بابه‌ته هه‌روه‌هاش ده‌بێته کارتێک که به ده‌ست هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراقه‌وه ده‌بێت دژ به تورکیا له به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێی ته‌نگه‌ژه‌ن وه‌کوو که‌رتی ئاو و ڕووباره‌کان و پرسی به‌نداوه‌کان. ئیتیفاقی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسیی لاواز بوونی که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌کان سه‌رمایه‌دانانی خۆیان له‌و که‌رته‌دا زیاد ده‌که‌ن و ئه‌و توانایه‌ش به هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌خشێت که ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی خۆی زیاد بکات و داهاتێکی زیاتری له ڕێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ست بکه‌وێت و کارتێکی به‌هێزتری له به‌رانبه‌ر دابینکه‌رانی نه‌وته‌وه هه‌بێت.
کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت مانگی ئه‌کته‌وبری 2017 نزیک به سه‌دا 60ی هێڵی بۆریی هه‌نارده کردنی نه‌وتی خاوی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه کڕی و به‌ڵێنی دا توانای هه‌نارده کردنی له 350 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن به‌رمیل به‌رز بکاته‌وه. کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم له‌سه‌دا 20ی پشکه‌که‌ی ڕۆسنه‌فتی به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش مامه‌ڵه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و دوو کۆمپانیا زه‌به‌لاحه نه‌وتییه‌یشی تێدا ده‌بێت و ته‌نانه‌ت به قازانجی ئه‌مریکاش ده‌بێت چوونکه دوو هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته واتا کورد و ده‌وڵه‌تی به‌غدا له قۆناغی پاش داعشدا هاوکاری یه‌ک ده‌بن.
هه‌ر چه‌شنه ئیتیفاق و مامه‌ڵه‌یێک پێویستی به ئیمتیازدانی گران و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی بوێرانه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو لاوه هه‌یه به‌ڵام وڵاتی عێراق ده‌گه‌یێنێته سه‌قامگیری و پاوه‌جێیی که ساڵگارێکی دژواری تێپه‌ڕاندوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵ
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment