PKK له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ تورکیا جیدی بوو

به‌شی تورکیا- جه‌میل بایک بڕوای وایه‌ تورکیا نایهه‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببێت چوونکه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زی به‌ ئاشتی کردبا ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی ئۆجه‌لان و PKK ئه‌و پرسه‌ی به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک ھاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) ڕای‌گه‌یاند: په‌که‌که‌ جیدی بوو له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌ڵام پارتی دادوگه‌شه‌ به‌ شێوه‌ی تاکتیک نزیکی پرۆسه‌که‌ بووه‌ته‌وه‌.

ھاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی که‌جه‌که‌ له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی پۆبلیکوی ئیسپانی ده‌ڵێت: "ئه‌و ئاگربه‌ستانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ ڕاگه‌یێندران بۆ ئه‌وه ‌بوووه‌ که‌ ده‌یویست مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ڕێگای دیالۆگ و دانووستانه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و په‌که‌که‌ له‌وباره‌وه‌ جیدی بوووه‌".

ناوبراو وتیشی: "تورکیا مه‌سه‌له‌ی کورد قبووڵ ناکات و بڕوای به ‌چاره‌سه‌ر کردنی سیاسیی پرسی کورد نییه‌ و به‌ شێوه‌یێکی تاکتیکی نزیکی ئه‌و پرسه‌ بووه‌ته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد ھه‌وڵی نه‌دا نه‌ له‌ کاتی ڕاگرتنی شه‌ڕ و نه‌ له‌ کاتی دیالۆگه‌کاندا به‌ڵکوو سیاسه‌تی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌ و به‌ تورک کردنی کوردانی به‌ڕێوه ‌بردوووه‌".

بایک پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا ھه‌بوایه‌، له‌ به‌رامبه‌ر نزیک بوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و په‌که‌که‌، کێشه‌ی کورد به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرا نه‌ک ته‌نھا له ‌ناو سنووره‌کانی تورکیا به‌ڵکوو له‌ سووریا و عێراق و ئێرانیش. ده‌وڵه‌تی تورکیا نایه‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببێت.

شایانی باسه‌؛ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ ھاوینی ساڵی ٢٠١٥دا کۆتایی ھات و شه‌ڕ له ‌نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا ده‌ستی پێکرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11344

Your Comment

You are replying to: .
captcha