دیندار زێباری: نزیكه‌ی چوار هه‌زار چه‌كداری جیهادی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی كۆمیتەی راپۆرتە نیودەوڵەتییەكان لەحكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا ئێستا چوار هه‌زار جیهادی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

کوردپرێس- دیندار زێباری بەرپرسی كۆمیتەی راپۆرتە نیودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تای ده‌ست­پێكردنی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌ساڵی 2014 تا ساڵی ڕابردوو، دوو هەزار و ٥٠٠ کەس خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردوووە كه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه‌ هه‌بوه‌".

به‌وته‌ی دیندار زێباری "له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی حه‌ویجه‌شدا، هه‌زار چه‌كدار خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كرد، كه‌ دانیان به‌وه‌دا نا په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه‌ هه‌بوه‌‌ و له‌هێزه‌ عێراقییه‌كان ترساون بۆیه‌ خۆیان ڕاده‌ست كردوووه‌".

بەرپرسی كۆمیتەی راپۆرتە نیودەوڵەتییەكان لەحكومەتی هەرێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "350 چه‌كداری دیكه‌ له ‌دبس‌ و كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون‌ و دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بوه‌، ئێستاش باس له ‌دیار نه‌مانی ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ دیارن‌ و له‌لای هه‌رێم زیندانین".

دیندار زێباری هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشدا چه‌كدارانی بیانیش بوونیان هه‌یه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11342

Your Comment

You are replying to: .
captcha