وادیارە ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی دژە فڕین کردووە

بەشی سووریا- لەوەتی فڕۆکە ڕووسییەکە خراوەتە خوار، سوپای تورکیاش هێرشی ئاسمانی بۆسەر عەفرینی ڕاگرتووە. بنکەی هەواڵدەریی ئەحوال ئیدیعا دەکات ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی دژە فڕین ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەی هەواڵدەریی ئەحوال باس لەوە دەکات ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی دژە فڕین ڕاگەیاندووە. ئەو بنکەیە وای بۆ دەچێت پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕووسیا لە ناوچەی کەم تەنگژەی ئەدلیب کە لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت فڕینی فڕۆکەی تورکیا بەسەر ئاسمانی عەفرینی قەدەغە کردبێت.

ئەحوال باس لەوە دەکات لەوەتی فڕۆکەکەی ڕووسیا کەوتۆتە خوارەوە تاوەکوو ئێستا هیچ هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆسەر عەفرین تۆمار نەکراوە.

سەرەڕای ئەمەش سوپای سووریا ژمارەیێک سیستەمی بەرگریی مووشەکیی نوێ و مووشەکی دژە ئاسمانیی بۆ بەرەکانی پێشەوەی حەلەب و ئەدلیب گواستۆتەوە کە لە عەفرینەوە زۆر نزیکن.

یەکێک لە فەرماندە وەفادارەکانی بەشار ئەسەد سەرکۆماری سووریا لەمبارەوە دەڵێت: ئەو سیستەمانە تێکڕای سنووری ئاسمانیی باکووری سووریا دەگرنەوە و ئەوەشی بە پەیامێک بۆ هەموو لایێک وەسف کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11339

Your Comment

You are replying to: .
captcha