بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فورات نیوز باس لەوە دەکات مێهمەت ئەرسەلان هاوسەرۆکی پارتی کوردی هەرێمە دیموکراتیکەکان لەلایەن پۆلیسی ئامەدەوە دەستگیر کراوە.
ناوبراو لە نووسینگەی ناوەندیی پێوەندییەکانی پارتەکەیەوە دەستگیر کراوە و بۆ فەرماندەیی پۆلیسی ئامەد گوازراوەتەوە و هێشتاکەش هۆکاری دەستگیر بوونەکەی ڕوون نییە.
زۆرێک لە ئەندامانی ئەو پارتە و پارتی دیموکراتیکی گەلان کە بە پارتی خۆشکی دەبەپە هەژمار دەکرێت بە تۆمەتی جۆراوجۆرەوە لەوان پێوەندی و پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان زیندانی کراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment