بێ ئاگاین لە ڕەوشی تەندروستی و ئەمنیی ئۆجەلان

بەشی تورکیا- خوشکەزای عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕایدەگەیێنێت: ئێمە بێ ئاگان لە ڕەوشی ئۆجەلان بە شێوەیێکی گشتی و نیگەرانین بۆ ڕەوشی تەندروستیی ئەو لە زیندانی ئیمرالی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیلەک ئۆجەلان، پەرلەمانتاری شاری ئورفای HDP لە پەرلەمانی تورکیا، دەڵێت: ئێمە وەک خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، و پارێزەرانی ماوەی سێ ساڵە داوای بینینی دەکەین، و ناتوانین سەردانی بکەین، دەوڵەتی تورکیا بەبێ ھۆکار داواکانی ئێمە رەت دەکاتەوە ئەمەش نایاساییە.

ناوبراو زیادی کرد: دوای ئەو کودەتایەی لە تورکیا ئەنجام درا،گومانی ئێمە زیاتر بووە لە سەرخراپ بوونی ڕەوشی تەندروستی و ئەمنی ئۆجەلان، ئێمە بێ ئاگاین لە ڕەوشی عەبدوڵلا ئۆجەلان بە شێوەیێکی گشتی ،ئێمە ھەفتانە داواکاری پێشکەش دەکەین بۆ سەردان کردنی زیندانی ئیمراڵی، بەڵام لە لایەن حکوومەت و دادگاکانی تورکیاوە ڕەت دەکرێنەوە و قبووڵ ناکرێن.

بەوتەی دیلەک ئۆجەلان دەوڵەتی تورکیا "نایەوێت کورد بە ئاشتی بژی، و ئێستا ھەمووان راستەوخۆ دژی کورد لە باکووری کوردستان کاردەکەن، نایانەوێـت مافی کوردەکان لە ھیچ شوێنێک بەدەست بێت، دەوڵەتی تورکیا نایەوێت کورد ئەندام پەرلەمانتار بێت، یان سەرۆکی شارەوانی بێت تەنانەت سیاسیش بێت، ناخوازن کورد بە زمانی خۆی و کەلتووری خۆی ژیانی خۆی بگوزەرێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11334

Your Comment

You are replying to: .
captcha