به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژەى بەوە کردوووە، به‌ر له سێ هه‌فته كه شاندی هه‌رێم چوونه به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كه تێیدا وه‌زیری ناوخۆ به‌شدار بوون، له سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک له‌وانه بابه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی بابه‌تی نه‌وت.
باسى لەوەشکرد: پاشان لیژنه‌یێک هاته هه‌ولێر داوای داتاكانیان كرد هه‌موو داتاكانیان خرایه به‌رده‌ست به‌ڵام ئه‌وان تا وه‌كو ئێستاش وردبینی تێدا ده‌كه‌ن و هەرێم-یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه تێبینییهكیان هه‌بێت یا كاره‌كانیان كۆتایی هاتبێت.
دزه‌یی وتیشی: "هه‌فته‌یێک لهمهوپێش، شاندێكی باڵای عێراقی هاتنه هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دانیشتن و داوای ئامارییان كرد هه‌موو ئاماره‌كانیان پێدرا به‌ڵام تا ئێستاش نه وه‌ڵام نه تێبینی هیچیان نهوتوووه له‌و باره‌یه‌وه."
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی نێردراوه له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بۆ لقی بانكی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی یاخود نافه‌رمی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی تەرخان کردنى بڕه پاره‌یێک بۆ پێدانی مووچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێک، "ته‌نها ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه بانكی ناوه‌ندی بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ لقی خۆی که له هه‌ولێره، ناردوووه."
ڕوونیشی کردەوە: "حكوومه‌تی عێراقی و بانكی ناوه‌ندی له به‌غدا ئه‌وه‌یان دیاری نه‌كردوووه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه یاخود بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كانی لقه‌كه‌ی خۆیه‌تی له هه‌ولێر به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین بۆ ڕایی كردنی كاروباری خۆیانه و هیچ په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه نییه."
دزه‌یی جەختی کردەوە: حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یێک به‌و بڕه پاره‌یه بكات چونكه ئه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی لقی بانكی ناوه‌ندییه له هه‌ولێر ته‌نها كاتێک ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات كه بانكی ناوه‌ندی ئه‌و بڕه پاره‌یه بگوازێته‌وه سه‌ر حسابی حكوومه‌تی هه‌رێم."
باسی له‌وه‌ش كرد: وه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێم پرسیاریان له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی كرد له هه‌ولێرن سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه، ئه‌وانیش به نووسراو پرسیاریان له ناوه‌ندی خۆیان له به‌غدا كردوووه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وانیش وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment