ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چه‌کی دژه‌تانکی YPG ڕووسی بێت

به‌شی تورکیا- به‌رپرسانی ئه‌منیی تورکیا ڕای‌ده‌گه‌یێنن: وێ‌ده‌چێت تانکه‌کانی سوپای تورکیا به‌ مووشه‌ک‌هاوێژی دژه‌تانکی ڕووسی کرابێتنه‌ ئامانج و تێک شکێندراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کان ڕای‌ده‌گه‌یێنن: وێ‌ده‌چێت ئه‌و چه‌که‌ی که‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا (YPG) له‌ شه‌ڕی عه‌فرین به ‌کاری هێناوه‌ و تانکه‌کانی سوپای تورکیای کردۆته‌ ئامانج چه‌کێکی ڕووسی له‌ جۆری کنکوورسی M1139یه‌.

ئه‌و ئامێره‌ جه‌نگییه‌ سیسته‌مێکی مووشه‌کیی زیره‌ک، نووری و نیوه‌ ئۆتۆماتیکه‌ که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤییه‌ته‌وه‌ دروست کراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ که‌ نه‌یویستوووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ئاستی تۆمه‌ت لێدانێکه‌ به‌ڵام خه‌ریکه‌ لێک ده‌درێته‌وه‌.

به‌ دوای ئه‌وه‌ی تانکێکی سوپای تورکیا له‌ شێخ خرووسی ناوچه‌ی بولبولی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی YPGوه‌ تێک شکێندرا و 5 سه‌رنشینه‌که‌ی کوژران ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕای‌گه‌یاند: تورکیا ئه‌و وڵاته‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ که‌ ئه‌و چه‌که‌ دژه‌تانکه‌ی ڕاده‌ستی YPG کردوووه‌.

سوپای تورکیا له‌ ڕۆژی 20ی جانیڤێرییه‌وه‌ به‌ هاوکاریی به‌شێک له‌ چه‌کدارانی توندڕه‌وی سووری هێرشی کرده‌ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین به‌ڵام به‌ره‌وڕووی به‌رخۆدانی هێزه‌ کوردییه‌کان بوویه‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی قورس هێشتاکه‌ پێشڕه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11326

Your Comment

You are replying to: .
captcha