مالیکی مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی به‌ڵام عه‌بادی خوێنی پێشمه‌رگه‌ی ڕشت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی مه‌رجه‌كانی بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له ‌نێوان هه‌ر یه‌ک له‌ مالیكی و عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات و هێمن هه‌ورامی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ڕاسته‌ مالیكی مووچه ‌و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی به‌ڵام نه‌یگه‌یانده‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ بڕژێت وه‌ک حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یاندییه‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سیمینارێكدا له ‌هه‌ولێر كه‌ ڕۆژی 5ی جانیڤێری له‌ژێر ناونیشانی "خوێندنه‌وه‌یێک بۆ قۆناغه‌كانی دوای ڕیفراندۆم" به‌ڕێوه ‌چوو ڕای‌گه‌یاند: پارتی له ‌نێوان هه‌ڵبژاردنی عه‌بادی و مالیكی تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر هێزێک بڕیار بدات به‌رامبه‌ر به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق له ‌كه‌ركووک و دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ ڕووی ده‌ستووری و دارایییه‌وه ئه‌وا پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: پێیان وایه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ندێک مافی داراییی هه‌رێم وه‌ک دابین كردنی مووچه ‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11323

Your Comment

You are replying to: .
captcha