ئاو و کاره‌با و غازی قوتابخانه‌ حوکمییه‌کان به‌ مه‌رج، خۆڕایی ده‌بن

به‌شی ئێران- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی بودجه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: بڕیارمان داوه‌ ئاو و کاره‌با و غازی قوتابخانه‌ حوکمییه‌کان به‌ مه‌رجی ڕێژه‌ی دیاری کراوی بڕانه‌وه‌ به‌ خۆڕایی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خودابه‌خشی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی دیاری کراوی بڕانه‌وه‌ له‌ هه‌ر سێ که‌رتی ئاو و کاره‌با و غاز تێنه‌په‌ڕێندرێت ئاو و کاره‌با و غازی قوتابخانه‌ حوکمییه‌کان به‌ به‌لاش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌ دیاری کراوه‌ تێپه‌ڕێندرێت ده‌بێت هه‌موو تێچووی بڕانه‌وه‌ی وزه‌ له‌و مانگه‌دا‌ خه‌رج بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: یاسایێک له‌ په‌رله‌مان بۆ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان په‌سه‌ند کراوه‌ و ئه‌و یاسایه‌ ڕێگه‌ به‌ وه‌زاره‌تی خوێندن ده‌دات بۆ یه‌کخستن و پێشخستنی به‌شێک له‌ مڵک و شوێنه‌کانی خوێندن، وه‌رزش و په‌روه‌رده‌ ئه‌و مڵکانه‌ نۆژه‌ن بکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11311

Your Comment

You are replying to: .
captcha