ده‌رکردنی حوکم بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ که‌رکووک له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی دادگه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق سکاڵای تورکمان و عه‌ره‌به‌کان دژ به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک و تانه‌دان له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: ده‌رکردنی حوکم له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی دادگه‌ی فیدڕاڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاز سامۆک وته‌بێژی فه‌رمیی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ئه‌م دادگه‌یه‌ دیراسه‌ی سکاڵاکه‌ی کردوووه‌ و ئه‌نجامی تاوتوێ سکاڵاکه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م سکاڵایه‌ پێوه‌ندیی به‌ یاسای پارێزگاکانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌رکردنی حوکم له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقه‌ و ده‌بێ ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ که‌ له‌و یاسایه‌دا ناویان لێبراوه‌ تاوتوێ سکاڵاکه‌ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11310

Your Comment

You are replying to: .
captcha