فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ئاسمانی عەفرین بەکار دەھێنن

به‌شی تورکیا- بەکر بۆزداغ له‌ لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌غه‌کرانی ئاسمانی سووریا به‌ ڕووی تورکیا پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ڕووسییه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: سوپای تورکیا بە شێوەیێکی کاریگەر ئاسمانی عەفرین بەکار دەهێنێت و بەردوامیشە لە بەکارهینانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بەکر بۆزداغ گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا گوتی: "ھێزە چەکدارییەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیێکی کاریگەر ئاسمانی عەفرین بەکار دەھێنێت و بەردوامیشە لە بەکارھینانی. لە ئێستادا بابەتی بەکارھێنانی ئاسمانی عەفرین جێگای باس نییە ".

لە کاتی بەردەوام بوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک‌وەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد و گوتی: "لە ھەر شوێنێکی سووریا ببینین کە چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی عەفرین دەکرێت تورکیا بە ئامانجی دەگرێت. کاتێک ئەمانە دەبینین دەیپێکین و لەناوی دەبەین. سێیەم گرێمانمان نییە .

بۆزداغ لە بارەی کشاندنەوەی باڵیۆزی ھۆڵەندا لە ئەنقەرە گوتی:" ھەر خۆی ماوەی ساڵێکە ھۆڵەندا باڵیۆزی نەبوو لە ئەنقەرە، ئەوان بە فەرمی گوتیان کەوا باڵیۆزمان دەکشێنینەوە کە نەیانبوو. ئەوە شتێکی نوێ نییە. لەگەڵ ئەمەش پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و ھۆڵەندا بەکۆتا نەھاتوووە".

بەکر بۆزداغ گوتیشی: "لە سەرتاسەری شاری کلیس، قەرزی باجەکانی پێش ٣١ی جانیڤێریی ٢٠١٧ تا ٣١ی جانیڤێریی ٢٠١٨ دواخراوە".

بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک‌وەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، لە بارەی پاکێجی چاکسازی لە بواری دارایی گوتی: "وەزیری دارایی پاکێجێکی چاکسازی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی باج پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردوووە. ئەم پاکێجە رێکاری زۆر گرنگی تێدایە لە سەر جوڵاندنەوەی بازاڕ".

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11307

Your Comment

You are replying to: .
captcha