ئێران فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى هه‌ڵگرى مووشه‌كى زيره‌ک به‌رهه‌م ده‌هێنێت

به‌شی ئێران/ کوردی- عه‌ميد ئه‌مير حاته‌مى وه‌زيرى به‌رگریى كۆمارى ئيسلامیى ئێران ڕای‌گه‌یاند: ده‌ستيان به‌ به‌رهه‌مهێنانى فڕۆكه‌ى "موهاجير 6" كردوووه‌ و ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ مووشه‌كى زيره‌كى "قائم"ى لێی به‌ستراوه‌.

کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ بۆنه‌ى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌ركه‌وتنى 39 ساڵه‌ى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامیى ئێرانه‌وه‌، حاته‌مى په‌رده‌ى له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌كنۆلۆژياى سه‌ربازیى ئێران له‌ بوارى هێزى ئاسمانى لا دا و ڕای‌گه‌یاند "موهاجير 6" يه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌ هه‌ره‌گرنگه‌كانى هێزى ئاسمانیی ئێران.

به‌ گوێره‌ى لێدوانى حاته‌مى، ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ ده‌توانێت جۆره‌ها كه‌ره‌سته‌ى چاودێرى و جه‌نگ هه‌ڵبگرێت و له‌ مه‌يدانى فراوانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازيدا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى بگێڕێت و بۆ ماوه‌ى درێژ چاودێرى ڕه‌وشه‌كه‌ بكات و ئامانجه‌كانى بپێكێت.

ناوبراو گوتیشی: "یه‌کێک له‌ تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ ئه‌وه‌يه‌ ده‌توانێت له‌ كه‌مترين واده‌دا زۆرترين زانيارى بگوازێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ند و ده‌سته‌به‌رى چاودێرى هه‌واڵگرى له‌ ڕووبه‌رێكى فراواندا بكات و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى بچووكيشدا ده‌توانێت بنيشێته‌وه‌ و هه‌ڵبفڕێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11306

Your Comment

You are replying to: .
captcha