بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕێبەندان لە عەفرین تانکێکی دیکەی سوپای تورکیا لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە تێکشکا.
میدیاکانی نزیک لە کوردەکانی تورکیا ڤیدیۆی تێکشکانی تانکێکی سوپای تورکیا لە گوندی بوکا سەر بە ناوچەی بلبلەی عەفرینیان بڵاو کردۆتەوە کە بووەتە ئامانجی مووشەکێکی دژە تانک.
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیاش هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە لەو ڕووداوەدا سەرنشینانی تانکەکە خەساریان لێنەکەوتووە.
ئەمەش بۆ دووهەم جار دێت کە سوپای تورکیا تێکشکانی تانکێکی خۆی پشتڕاست بکاتەوە لە حاڵێکدا کوردەکان ئیدیعا دەکەن تا ئێستا ٥ تانکی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment