بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند وڵاتەکەی پاش بێ ئاکام بوونی هەوڵەکانی بۆ چاکسازیی پێوەندیی لەگەڵ تورکیا، باڵوێزی خۆی لە ئەنقەرە بانگهێشت کردۆتەوە.
ھالبە زیلسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەو هەواڵەی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا بڵاو کردەوە و نووسی:
هۆڵەندا و تورکیا لە یەک ساڵی پێشوودا هەوڵیان داوە کە پێوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، سەرەڕای ئەوەش وێناچێت دانووستانەکان دەرەنجامێکی سەرکەوتووانەی هەبێت بەو بۆنەشەوە هۆڵەندا بە فەرمی باڵوێزەکەی لە ئەنقەرە بانگهێشت کردۆتەوە.
هەوڵەکانی هۆڵەند بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا گەیشتە ئاستێک کە ئەو وڵاتە پشتگیریی خۆی بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین ڕاگەیاندبوو.
وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، ھالبە زیلسترا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لەلایەن تورکیا بۆ سەر عەفرین گوتبووی: "بە ئاشکرا ھێرش کراوەتە سەر تورکیا. تورکیا بۆ بەرگری کردن لە خۆی، بەڵگەی پێویستی ھەیە. یەپەگە بێ تاوان نییە. حکوومەتی ھۆڵەندا ھەرگیز ھاوکاریی یەپەگەی نەکردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment