بەپێی هەواڵی کودرپرێس، خالد جەعفەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەرکی هەموو دامودەزگاکان و کاربەدەستانە کە بۆ گەشەی پارێزگای کوردستان هەوڵ بدەن.
ناوبراو وتیشی: پێوەرە ئابوورییەکان لەوان داهاتی تاکەکەسی پیشان دەدەن کە دۆخی ئابووریی پارێزگا باش نییە و دەبێت هەوڵی جیددی بۆ بدرێت.
خالد جەعفەری زیادی کرد بەشی کشتوکاڵی پارێزگا دەفرایەتیی باشی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە پارێزگا هەیە و دەبێت لە دەفرایەتییەکانی ئەو بەشە بە باشترین شێوەی مومکین کەڵک وەربگیردرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment