نووری مالیکی سه‌رقاڵی کاکه‌ و مامه‌ کردنه‌ له‌گه‌ڵ کورد و ئه‌هلی سوننه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی له‌نده‌ن باسی ئه‌وه‌ی کردوووه‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ئێستا خه‌ریکی کاکه‌ و مامه‌ کردنه‌ و هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و ئه‌هلی سوننه‌ ڕێک بکه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌که‌ نووسیویه‌تی: نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا پێش چه‌ند ڕۆژ جووڵه‌ و داکۆکیی فراوانی ده‌ست پێکردوووه‌ بۆ سازان له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

عه‌ره‌بی جه‌دید زیادی کردوووه‌: مالیکی به‌نیازه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سێ لیستی جیا جیاوه‌ به‌شداری بکات: لیستی "الفتح" سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری، لیستی "النصر" به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی خۆی چوونکه‌ پێی وایه‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێگومان له‌و سێ لیسته‌دا ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی نووسراوی ڕۆژنامه‌که‌ مالیکی هه‌روه‌هاش پێش چه‌ند ڕۆژ ده‌ستی کردوووه‌ به‌ کاکه‌ و مامه‌ کردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی پاڵپشتیی ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژاردندا.

مالیکی هه‌وڵیشی داوه‌ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق دیدار بکات به‌ڵام له‌وه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11293

Your Comment

You are replying to: .
captcha