تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر عەین عیسا و گرێ سپی زیاد کردووە

بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە بڵاوی کردەوە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر عەین عیسا و گرێ سپی زیاد کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیاد کردووە، لە هێرشەکاندا، بە تایبەتی گوندەکانی، حوریە، خۆشان، خالدیە و رێگای ئێم4 دەکرێنە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردوە، شەڕڤانەکانیان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانیاندا، لە ناوچەکانی خۆشان و خالدیە شەڕ رووی دا، لە شەڕەکەدا سێ چەکدار کوژران و حەوت چەکداریش دیکەش بریندار بوون.

روانگەی سووری لەدواین راپۆرتی خۆیدا لەبارەی گرژییەکانی سووریا رایگەیاندووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات داوایێکی هێزەکانی رووسیای رەت کردوەتەوە بۆ ئەوەی گوند و ناوچەکانی سەر رێگەی نێودەڵەتی ناسراو بە M4 رڕادەستی هێزەکانی تورکیا بکات، چوونکە ئەو رێگەیە دەبێتە هۆی دابڕانی هەردوو شارۆچکەی عەین عیسا و کۆبانی و بۆ ئیدارەی خۆسەری رێگەیێکی سەرەکی و ستراتیژییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha