به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (یه‌كشه‌ممه/ 4ی فێبریوێری) میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان گرته‌یێكی ڤیدیۆیی‌یان بڵاو کرده‌وه که چه‌ند كاروانێكی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌مریكا له ڕێگای سنووری سێمێلکای نێوان هه‌رێمی کوردستان و سووریا گه‌یشتوووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر به‌رپرسانی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌مریكا بڕیاری داوه پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕابگرێت به تایبه‌ت ئێستا که سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره توندئاژۆکانی سووریا هه‌وڵه‌کانیان بۆ داگیر کردنی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین چڕ کردۆته‌وه.
تورکیا پێی وایه چه‌که نێردراوه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئه‌و وڵاته به‌کار ده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان یه‌کێک له تاوانبارانی سه‌ره‌کیی دابین کردنی ئه‌و چه‌کانه‌یه که تانکه‌کانی سوپای تورکیا ده‌کاته ئامانج.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment