به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر جوان محه‌مه‌د به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین ڕایگهیاندوووه که ئاماری کوژراو و بریندارانی هاووڵاتییانی سڤیل له هێرشه ئاسمانی و تۆپخانه‌ییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین له سه‌ره‌وه‌یه و ئیمکاناتی پزیشکی بۆ ئه‌و بریندارانه که‌مه.
دوکتۆر جوان محه‌مه‌د زیادی کرد: "ئێمه چیتر ڕۆژه‌کان ناژمێرین. ڕۆژه‌کان درێژتر ده‌بنه‌وه. هه‌ر ڕۆژ کوژراو و بریندارانێک له خه‌ڵکی شاره‌که‌مان دێرنه ئێره. تا ئێستا سه‌ردانی هه‌ر که‌سێکمان کردوووه هیچ جۆره یارمه‌تییێکی ئاراسته‌ی ئێمه نه‌کردوووه. هه‌موو جیهان بێده‌نگ ماونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ڕوو ده‌دات بێده‌نگ بوون هه‌مبه‌ری نامرۆڤانه‌یه."
دوکتۆر محه‌مه‌د دۆخی نه‌خۆشخانه‌کانی عه‌فرین به دژوار ده‌زانێت به‌ڵام پێی وایه دۆخی خه‌ڵکی عه‌فرین له‌وش دژوارتره. ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه که له عه‌فرین ئیمکانی دروست کردنی پروتێز بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له هێرشه‌کانی تورکیا ئه‌ندامێکی خۆیان له ده‌ست داوه، بوونی نییه: "نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین پێش ڕوودانی شه‌ڕه‌که‌ش نه‌خۆشی بوووه به‌ڵام ئێستا به بۆنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه که به سه‌ختی برینداربوون ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی جیدییان نییه ده‌رمان ناکه‌ین. ئه‌م کاره ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ناتوانین ده‌رمانیان بکه‌ین زیاد کردوووه. بریندارانی ئێمه ئه‌ندامانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، یه‌ک پێی، دوو پێی، هه‌ر دوو ده‌ستیان. بۆ وێنه ژنێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کرد که هه‌ر دوو پێیه‌که‌ی له‌ده‌ست دابوو، کوڕه‌که‌ی له ئێمه‌ی ده‌پرسی چۆن ده‌بێ به ڕێگا بڕوات؟ ئه‌وه کێشه‌یێکی زۆر گه‌وره‌یه که ده‌بێ چاره‌یێکی بۆ بدۆزرێته‌وه."
به وته‌ی دوکتۆر محه‌مه‌د به‌گشتی 310 هاووڵاتیی سڤیل له شه‌ڕی عه‌فرین بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا چاره‌سه‌ری پزیشکیان بۆ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment