وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێ‌ئاگایه‌ له ‌جێگیر كردنی سوپای ئه‌مریكا له‌ چیایێكی دهۆک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ‌ئاگاییی خۆی له‌ جێگیر كردنی سوپای ئه‌مریكا له‌ چیایێكی پارێزگای دهۆک ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه‌ 4ی فێبریوێری) جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه‌ نین هێزێكی ئه‌مریكا له‌ چیایێكی دهۆک جێگیر كرابوون.

جه‌بار یاوه‌ر له ‌میانی لێدوانێكی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌ چیایییه‌ی باس ده‌كرێت جێگیر كرابێت، په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نییه ‌و لایه‌نی عێراقی لێی ئاگادارن نه‌ک وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بوووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌مریكی له‌سه‌ر چیای زاوا له ‌پارێزگای دهۆک جێگیر كراون.

سه‌رچاوه‌: شارپر‌ێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11277

Your Comment

You are replying to: .
captcha