بهپێی ههواڵی کوردپرێس، شیرین ڕەزا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: حەیدەر عەبادی بەڵێنی بە كوتلە سوننەكان داوە داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی بەشداری لە پەسەند كردنی پرۆژەیاسای بودجە بكەن تا ئێستاش ئێمە هیچ بەڵێنێكمان وەرنەگرتوووە و سەرۆک وەزیرانیش ئامادە نییە پشكی هەرێم زیاد بكات.
بە وتەی شیرین ڕەزا، بەغدا بەڵێنەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكات و دەشڵێت: " ئێمە بڕیارماندا وەک كوتلە كوردییەكان بەشداری لە دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان نەكەین و لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان بمێنینەوە".
سەبارەت بەو لیژنەیەی لە نێوان پەرلەمانتارە كوردەكانی لیژنەی داراییی پەرلەمان و شیرین ڕەزا وەزارەتی دارایی لە كۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممەی نێوان كوتلە كوردییەكان و سەرۆک وەزیران پێكهێندرا، وتی: "ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنەیە ناكات، چونكە بڕیاریان داوە سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە بكەن".
ئەو پەرلەمانتارە لە بارەی جێبەجێ نەكردن و هەڵوێست وەرگرتنی حكوومەتی هەرێم، ئاشكرای كرد: ئەو بەشەی بۆ هەرێم لە بودجەی گشتی دیاری كراوە، بەشی خزمەتگوزاری و موچەش ناكات، هەرێمیش جگە لە هەوڵدان بۆ ڕێككەوتن هیچ ڕێگەیێكی تری لە بەردەمدا نییە، چونكە لە دوای ریفراندۆمە شومەكەوە شكستمان هێناو ناچار بە جێبەجێ كردنی دەستووری عێراق كراین.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment